ZNA - هەولێر
پیاوێکی ئوسترالیایی، کە لە پەنجەرەی هوتێلێکەوە کە تێیدا کەرەنتینەکرابوو چووەتە خوارەوە و خۆی گەیاندووەتە کەپڵەکەی، بە ٦مانگ زیندان سزا درا.
بە پێی بڕیاری دادگا، ئەم پیاوە مانگێک لە زیندان دەمێنتە و ٥ مانگەکەی دیکەی وەک سزای هەڵپەسێراو دەمێنتەوە.
ئەم پیاوە ئوسترالیاییە، پێشترێ بە مەبەستی دیتنی مامی چووبووە شارێکی دیکە و دوای گەڕانەوەی بۆ شارەکەی خۆی، داوای لێکرابوو دوو هەفتە لە کەرەنتینە بمێنێتەوە وپاش سێرۆژ کاتێک لە رێگەی پەنجەرە و قاڵدرمەیەکەوە خۆی گەیاندە کەپڵەکەی تووشی سزای زیندان کرا.
ئەم پیاوە کاتێک لەماڵی کەپڵکەی دەستگیرکراوە، گوتوویەتی بۆ جەژنی لەدایکبوونی خانمەکە بانگهێشت کراوە.
ئەم هەواڵە 45277جار خوێندراوەتەوە |