هاولاتێ هێژا:بو زانینا سزایێن ترومبیلا خو و ژبو پاراستنا زانیاریێن خو تکایە ژماره و جورێ ترومبێلێ دگەل ژمارا سالنامەێ ل خوارێ بنڤێسه
أ. سزاده‌درێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و خێراییه بكات كه‌بۆی
داندراوهبهم شێوه‌یه:
له‌بڕی 60هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆهه‌ر 15كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و ئه‌گه‌ر خێراییه‌كه‌ی زیاتر بكات سزاكه‌ی زیاترده‌بێت تاكو بڕی 200 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش پله‌به‌پله ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه:
ب هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات سزا ده‌درێت
به‌بری ( 30000) سی هه‌زار دینار:
1. گوێ نه‌دان به‌نیشانه‌كانی هاتووچۆی روناكی (ترافیك لایت) یان ئاماژه‌كانی كارماندانی هاتووچۆ. 2. رۆیشتن به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی دیاریكراو. 3. لێخورینی ئۆتۆمبێل به‌بێ گلۆپه‌كانی پێشه‌وه ودواوه له شه‌ودا. 4. لێخورینی ئۆتۆمبێل به‌بێ ژماره (تابلۆ). 5. لێخورینی ئۆتۆمبێل به‌كه‌مته‌رخه‌می و پێچاوپێچ. 6. رۆیشتن به‌خێراییه‌ك زیاتر له‌وه‌ی به‌پێی یاسا دیاریكراوه. 7. دوای ماوه‌ی (30) سی رۆژ به‌سه‌ر نوسراوی كرینی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌كرد به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن و چه‌سپاندنی. 8. سه‌رپێچیكردنی ئه‌و رێنمایی و به‌یاننامه‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ ده‌رده‌چێت. ج. هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات سزاده‌درێت به‌بری (20000) بیست هه‌زار دینار 1. دانه‌پۆشینی باری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش كهڕێگر بێت له كه‌وتنه خواره‌وه‌و په‌رش و بڵاوی . 2. وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو. 3. جام تاریككردن و به‌كارهێنانی په‌رده كه ریگه له‌بینین بگرێت لهجامهكانی دواوه و ته‌نیشت . 4. سورانه‌وه له‌شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو. 5. نه‌وه‌ستان له‌كاتی چوونه شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌شه‌قامی لاوه‌كییه‌وه. 6. رێگه‌نه‌دان به‌په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده كاتێك كهچۆته سه‌ر هێڵی پیاده. د. هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات سزا ده‌درێت به‌بری(15000) پازده هه‌زار دینار 1. جێهێشتنی ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌و كشت‌و كاڵی و بیناسازی له‌شوێنه ته‌نگه به‌ره‌كان و شه‌قامه‌كانی ناوخۆ و ناوچه نیشته‌جێكان جگه له‌كاتی بارداگرتن وباركردن. 2. بارێك به‌رزتر بێت له‌ئاستی دیاریكراو. 3. لێخورینی ئۆتۆمبێل كهتابلۆكهی (ژماره‌كه‌ی ) باش دیار نه‌بێت یان خراپ بوبێت. 4. به‌كارنه‌هێنانی پشتێنه‌ی دڵنیایی له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه پشتێنه‌ی تێدایه له‌كاتی رۆیشتن له‌رێگا گشتییه‌كاندا . 5. به‌كارهێنانی ئامێری (هۆرن) ی هه‌وایی یان جۆراوجۆركردنی ده‌نگه‌كان یان دانانی ده‌نگی ئاژه‌ڵ جگه له‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون. 6. كه شوفێر تێپه‌راندن له‌لای راسته‌وه ئه‌نجام بدات یان هه‌ر تێپه‌راندنێكی تر. هـ. هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات سزاده‌درێت به‌بری(10000) ده هه‌زار دینار: 1. به‌كارهێنانی رووناكی (لایت)ی به‌رز به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوفێره‌كانی تر هه‌بێت. 2. نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی كه‌له‌به‌شی(مادده‌ی 13)ی ئه‌م یاسایهدائاماژهی پێدراوه. 3. دانانی هه‌ر ویَنه و له‌زگه و نووسین و ریكلام و جوانكاریه‌ك كه‌ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بینین. 4. سه‌رپێچی كردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه هاتووچۆی سه‌لامه‌تخوازانه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن. 5. نوئ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لیخورین و سانامهی ئۆتۆمبیل. 6. سه‌رپێچیكردنی نیشانه‌و هێماكانی هاتووچۆ. 7. گواستنه‌وه‌ی سه‌ر نشین له‌سه‌ر لاكانی ئۆتۆمبیل یان به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل. |