ZNA - هەولێر
بینەرێکی تەلەفزیۆن کاتی سەیرکردنی هەواڵەکان هەستی بە ئاوسانی ملی ڤیکتۆریا پرایس پێشکەشکاری یەکێک لە تەلەفزیۆنەکانی فلۆریدای ئەمریکا کرد و بە ناردنی ئیمەیلێک ئاگەداری کردەوە.
ڤیکتۆریا پرایس پێشکەشکاری هەواڵ لە فلۆریدا سوپاسی ئەو بینەرەی کرد کە دوای هەستکردن بە بوونی گرێیەکی شێرپەنجە لە لاملیدا، بە ناردنی ئیمەیل ئاگەداری کردووەتەوە.
ئەم خانمە پێشکەشکارەی تەلەفزیۆنی (WFLA ) لە پەیامێکدا کە به شێوەی راستەوخۆ بڵاویکردووتەوە، دەڵێت: " یەکێک لە بنیەران مانگی رابردوو ئیمەیلێکی بۆ ناردم و داوای لێکردم بەهۆی ئەو ئاوسانەی لە ملی مندا هەستی پێکردووە، خێرا خۆم پێشانی پزیشک بدەم. دوای سەردانی پزیشک بۆم دەرکەوت نەخۆشیی شێرپەنجەم هەیە و خێرا نۆبەی نەشتەرگەریم بۆ دانرا.
ئەم هەواڵە 58123جار خوێندراوەتەوە |