ZNA - هەولێر
عەباس تەبریزیان کە خۆی وەک باوکی "پزیشکیی نەریتی" دەناسێنێت، دەڵێت تەنیا پێویستە ئافرەتان بۆ پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لووتی خۆیان ببەستن.
ئەم مەلا شیعەیە لە کەنالی تەلگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە: " پیاوان بە هیچشێوەیەک به هۆی هەواوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوناکەنەوە و نابنە هۆکاری گواستنەوەی بۆ کەسانی دیکە و ئەم ڤایرۆسە تەنیا خانمان دەیگوازنەوە."
مەلا عەباس تەبریزیان کەوەک مەلاعەلی کەڵەک بانگشەی چاککردنەوەی نەخۆشان بە شێوازی پزیشکیی ئیسلامی دەکات، پێیوایە" تەنیا دەبێ٥ ئافرەتان دەمامک بخەنە سەر دەم و لووتیان و پێویست ناکات پیاوان ئەم کار بکەن."
ئەو دەڵێت لە فیقهی ئیسلامیشدا باس لەو کراوە کە "شەرعی پیرۆز خانمان رادەسپێرێت دەموچاویان دابپۆشن و ئەم داوایە لە پیاوان ناکات."
لایەنگرانی ئەم ئەم مەلایە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کرۆرۆنا گوتبوویان نەخۆشانی کۆرۆنا ئەگەر بە لۆکەئاوی وەنەوشە بخەنە دواوەی خۆیان یان میز حوشتر بخونەوە چاک دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 47164جار خوێندراوەتەوە |