ZNA- هەولێر
کانیە وۆست راپەری ناسراوی ئەمریکایی و هاوسەری کیم کارداشیان دەیهەوێ ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا.
کانیە وۆست لە گردبوونەوەیەکدا به مۆدێلی قژی نوێ و ئێلەگی گوللـە نەبر لە کاتێکدا ژمارەی ٢٠٢٠ی لەسەر سەری نووسیبوو، هاتە ریزی بەربژێرانی خولی داهاتووی سەرۆککۆماریی ئەمریکا.
کانیە وۆست لە یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردنی، دەستی بەگریان کرد و گوتی باوکم لەبەر ئەوەی کاری زۆر بوو، بە دایکمی گوتبوو من لەبار بەرێت.
هاوسەرەکەی کارداشیان گوتی: منیش دەمهەویست کچەکەمان بکوژم. تەناتەت ئەگەر کیم کارداشیانیش دوای ئەم قسانە لێم جیاببێتەوە، دەبێ بڵێم ئەو بوو کچەکەمانی بوو و من نەمدەویست منداڵمان ببێت.
هاوسەری کارداشیان هەروەها پشگتیریی لە لەباربردنی منداڵ کرد و گوتی دەبێ ئەمە ببێت بە یاسا و پشتگیری لەو دایکانە بکرێت کە بەرەوڕووی کێشەی مادی دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 48358جار خوێندراوەتەوە |