ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە رۆژووەوان ماوەیەکی زۆر خۆی بەدوور دەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس لەم مانگە پیرۆزە لەبری ئەوەی کێشیان کەم بکات، بەپێچەوانەوەوە کێشیان زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبن، لەرووی زانستیەوە ھۆکاری ئەم حاڵەتە بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :
• پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو .
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراکی سوورکراوە و چەور و شیرنەمەنی کە رێژەیەکی زۆری کالۆری لەخۆ دەگرێت وەک پاقلاوە و کونافە، چونکە ھەندێک کەس وا دەزان کە جەستە پێویستی بە رێژەیەکی زۆری شەکر ھەیە تا ووزە بەرھەم بێنێت، ئەمەش کارێکی ھەڵەیە .
• ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە، ھەندێک کەس گەدەی خۆیان رانەھێناوە بۆ خواردنی خۆراکێکی کەم دوای برسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر.
• ئەنجام نەدانی ھیچ چالاکیەکی رۆژانە و زیاتر پشوودان و خەواڵوو بوون .
• ھەندێک کەس دوای بەربانگ راستەوخۆی دەخەون، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی سکای نیوز
ئەم هەواڵە 48292جار خوێندراوەتەوە |