ZNA-هەولێر
کەشناسێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە دیاردەیەکی دەگمەن لە کەشوھەوای عێراق روو دەدات و تا رۆژی ھەینی ئەو شەپۆلە ساردییە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
عەلی جابر زیادی، پسپۆڕی بواری کەشناسیی عێراقی بە میدیاکانی رایگەیاند، شەوی دووشەممە ١٠-٢-٢٠٢٠ (ئەمشەو)، بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست لە باشووری عێراق، دەبارێت.
عەلی جابر زیادی ھەروەھا پێشبینی کردووە ئەمشەو بەفر لە دیاردەیەکی دەگمەندا، کە لە ساڵی ١٩٩٢ـوەوە رووی نەداوە، لە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا، ئەنبار، سامەڕا، تکریت، کوت، دیالە، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانییە ببارێت.
ئەو کەشناسە عێراقییە پێی وایە رۆژی چوارشەممە ١٢-٢-٢٠٢٠ کەشوھەوای عێراق کەمێک گەرم دەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممە بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوھەوای ھەرێمی کوردستانەوە، عەلی جابر زیادی پێی وایە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان رۆژی ھەینی ١٤-٢-٢٠٢٠ ئاسایی دەبێتەوە و ئەو سەرمایەی ئێستا نامێنێت.
ئەم هەواڵە 47884جار خوێندراوەتەوە |