ZNA-هەولێر
ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ڤیزای پێنج ساڵی بە گەشتیاران دەدات و حاکمی دوبەیش ژمارەی گەشتیارانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
محەمەد بن راشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ساڵانە زیاتر لە ٢١ ملیۆن گەشتیار روو لە ئیمارات دەکەن.
محەمەد بن راشد ھەروەھا رایگەیاندووە، کە کار بۆ ئەوە دەکەن،ئیمارات پلەی یەکەمی ئەو شوێنانە بە دەست بھێنێت، کە گەشتیارانی جیھان رووی تێدەکەن.
بن راشد ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاریان داوە ڤیزای پێنج ساڵی بەو گەشتیارانە بدەن، کە دەیانەوێ سەردانی ئیمارات بکەن و بڕیارەکەش لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠٢٠)ـەوە جێبەجێ دەکرێ.
ئەم هەواڵە 47227جار خوێندراوەتەوە |