ZNA-هەولێر
منداڵێكی ٩ ساڵان دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانكۆیەكی بەناوبانگی بەلجیكا.
ماڵپەری ( سی ئێن ئێن ) نووسیویەتی "سینال لوران سیمونز"منداڵێكی تەمەن ٩ ساڵی بەلجیكییە ، بە هۆی بوونی بەهرەیەكی زۆر لە بواری ئەندازیاریدا هەروەها توانایەکی زۆر تێیدا، بووە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا.
"لوران سیمونز"كە باوكی ئەو منداڵەیە دەڵێت: "پێشتر لەلایەن مامۆستایەكی ئەو منداڵەوە ئاگاداركرامەوە كە سینال خاوەن توانایەی بەرزە و بەهرەكەی جیاوازە بەر بەروارد لەگەڵ منداڵەكانی دیكە بۆیە چەند قوناغێكی خوێندنی بە خێرایی بڕی".
ئێستا سیمونز دەرچووی زانكۆی ئیندەوفنە و یەكەمین قوتابییە لەو زانكۆیە كە لەتەمەنی 9 ساڵیدا بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبایی بەدەست بهێنێت.
ئەم هەواڵە 49489جار خوێندراوەتەوە |