ZNA-هەولێر
ماڵپه‌ڕێكى جیهانیی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له داهاتوویه‌كى نزیكدا، باران له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت.
ماڵپه‌ڕى (accuweather)ى ئه‌مریكی، كه به‌رده‌وام كه‌شوهه‌واى هه‌موو جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه، باسى له‌وه كردووه، 21/10/2019، له هه‌ولێر و سلێمانى له كاته‌كانى به‌یانیدا، كه‌مێك باران ده‌بارێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه 21/10/2019، له پارێزگاى دهۆك و له كاته‌كانی به‌یانیدا، نمه بارانێكى كه‌م ده‌بارێت، له هه‌مان ڕۆژدا و له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و باران نابارێت.
ئەم هەواڵە 64948جار خوێندراوەتەوە |