ZNA-ههولێر
ماوەی دوو ڕۆژە هاووڵاتیەكی جەزائیری تەمەن پەنجا ساڵ، لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكات و رایدەگەیەنێ كە لە خوداوە پەیامی پێگەیشتووە.
موسا هیلالی سەرباری چەندین تێكستی هاوشێوەی تێكستە ئیسلامیەكان، ژمارەیەك ئایەت و ئامۆژگاری داتاشراوی بڵاو كردووەتەوە و بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیانی جەزائیر، بە تایبەتییش كە رایدەگەیەنێ لە خوداوە دوو پەیامی بۆ گەلی جەزائیر و قاید ساڵح سوپاسالاری جەزائیر پێیە.
هەژمارەكەی موسا هیلالی لە (فەیسبووك)، تا بەر لە دوو ڕۆژ مێشی میوان نەبوو، بەڵام لەوەتەی بەر لە دوو ڕۆژ لە پۆستێكدا پێغەمبەرایەتی راگەیاندووە، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیە عەرەبییەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، هەندێك گاڵتەی پێدەكەن و هەندێكیش لێی ناڕازین، چەندێكیشیان دۆخەكەیان بە دڵە.
ئەم هەواڵە 55051جار خوێندراوەتەوە |