ZNA- ههولێر رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه ئهو مامۆستا ئاینیه شیعهیهى کە چەند ڕۆژ پێش لە یەکێک لە گوندەکانی سونقوڕ و کولیایی دەستدرێژی کردبووە سەر کچێکی تەمەن 11 ساڵ، دەستبەسەر کرا و خەڵک داوا دەکەن کە بە شێوەی ئاشکرا دادگایی بکرێت.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ دهشڵێت ، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشنوێژی گوندی هەزار خانی خواروو سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان، دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن یازدە ساڵی هەتیو بە ناوی “ک . ف” و دوای ئەوەی کە کچەکە ئەو باسەی بۆ دایکی گێڕاەوەتەوە، مامۆستا ئاینیهكه بە ناوی ”عەلی فەدایی“ هەڵهاتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بەرێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە، خەڵکی گوندی هەزارخانی خواروو دوای ئەوەی ئاگاداری ئەو بابەتە بوون، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا ئاینیهكه و ماڵەکەیان ڕووخانوودە.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت ، جێگای ئاماژەیە کە باویکی “ک . ف” ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند مامۆستا ئاینی شیعه عەلی فەدایی لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر كرا و ڕادەستی دادگای تایبەتی ڕووحانیەت لە هەمەدان کراوە.
راشیدهگهیهنن ، بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شەپۆلێکی فراوانى ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و هاووڵاتیانی سونقوڕی داوا دەکەن کە ئەو ئاخونە دەبێ لە دانیشتنێکی ئاشکرادا لە شارەکەی خۆیان محاکمە بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوەندە ئەمنییەکان و قایم مقامی سونقوڕ ویستوویانە لەبەرانبەر پارە دایکی ئەو کچە ڕازی بکەن کە سکاڵا نەکات و بابەتەکە بڵاو نهكرێتهوه ، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبووە.
ئەم هەواڵە 56047جار خوێندراوەتەوە |