ZNA-هەولێر
بووکێک دوای شەوی یەکەمی ھاوسەرگیری، بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
مەنار م. رۆژی ھەینیی رابردوو لەگەل گەنجیک لە گوندی قەرنەین لە پارێزگای مەنوفییە لە میسر ھاوسەرگیری کرد.
برایەکی مەنار بە پۆلیسی راگەیاندووە، رۆژی شەممە ویستوویەتی سەردانی خوشکەکەی بکات و کاتێ چووەتە ماڵەکەی، بینیویەتی خوشکەکەی لەناو خوێن گەوزاوە و گیانی لە دەست داوە.
پۆلیس ھاوسەری مەنار بە تۆمەتباری رووداوەکە دادەنێ، بەھۆی ئەوەی لە ماڵەوە نەماوە و ھەڵاتووە، بەڵام میدیا میسرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ھاوسەرەکەی مەنار بە برینداری لە نەخۆشخانە بینراوە.
ئەم هەواڵە 62443جار خوێندراوەتەوە |