ZNA-ههولێر
دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا کۆمپانیای گوگل تۆڕی کۆمەڵایەتی (گوگل پلەس) بە ھۆی سەرکەتوونەبوونی داخست، لە ئێستلدا گوگل کار لەسەر دروست کردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دەکات.
ماڵپەری (thenextweb) کە تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی تەکنۆلۆژیا، نووسیویەتی: کە گوگل تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی داناوە، بەناوی (Shoelace).
ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییە لە ئێستادا کارەکەی تەنھا بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی ھونەری و وەرزشییە، بەکارھێنەران ناتوانن بە شێوەیەکی ئاسانی بیدۆزنەوە پێویستە لەلایەن کەسێکێکەوە داوەت بکرێت.
ھەروەھا ماڵپەری (thenextweb) نووسیویەتی: "لە ئێستادا ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییە تەنھا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکی لەسەر سیستەمی ئاندرۆیدا و ئای ئۆ ئێس کاردەکات، چاوەروان دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا بۆ سەرانسەری جیھان بڵاوبێتەوە".
ئەم هەواڵە 60043جار خوێندراوەتەوە |