Z.N.A
کۆمپانیای Facebook بەهۆی بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەران بە بڕی پێنج ملیار دۆلار سزادرا. بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا بەهۆی بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەران بەبێ مۆڵەت و بەنایاسایی، تۆری کۆمەلایەتی Facebook ی سزاداوە ئەم سزایەش لەئەنجامی لێکۆلینەوەیەک بووە کە لەساڵی 2018 ەوە دەستی پێکردبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەران بەبێ مۆڵەت و بەنایاسایی، جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەم سزایە پێویستی بە پەسندکردنی وەزاراتی دادی ئەمریکا هەیە، هەرچەندە تائێستا کۆمپانیای فەیسبووک هیچ راگەیەندراوێکی لەم بارەوە بڵاونەکردۆتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad