Z.N.A کۆمپانیای هیوندای نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش کرد
كۆمپانیای هیوندای نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی 2020 بیخاته بازاڕه‌وه، هەروەها گه‌وره‌ترین به‌هێزترین بۆدی بۆئەم بەرهەمە بەکار هاتووە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی caricos ، باس له نوێترین به‌رهه‌می هیوندای ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هیوندای لە كۆتایی ئه‌م مانگه نوێترین ئۆتۆمبێلی به‌ناوی "palisade" ه‌وه نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕەوه، شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌ترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بۆدییه كه تا ئێستا دروست كرابێت.
ئه‌م ئۆتۆمبێله دیزاینێکی ناوازەی هەیە ، هه‌روه‌ها کۆمپانیای هیوندای له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان بەم مۆدیلە داوه و بزووێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ دانراوە، هیچ زانیارییه‌ك لەبارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 61279جار خوێندراوەتەوە |