ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ھاتنی شەپۆڵی گەرما شوفێران ناچارن پەنا بۆ فێنکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ ئەوەی لەم گەرمایە رزگاریان بێت .
بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە لەگەڵ ئیش پێکردنی فێنکەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل ، دوو بژاردەت دەکەوێتە پێش ، یەکێکیان ئایا ھەوای دەرەوە بێتە ژوورەوە یاخود تەنھا پشت بە ھەوای ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەت دەبەستیت.
پسپۆڕانی بواری فێنکەرەوەی ئۆتۆمبێل دەڵێن ، ئەگەر گەشتەکە بۆ مەودایەکی کورت بوو و تەنھا لە ناو شار بوویت ئەوا لەکاتی ھەڵکردنی فێنکەرەوە پشت بەھەوای ناو ئۆتۆمبێل ببەستە .
بەڵام ئەگەر گەشتەکەت مەودا درێژ بوو و لەشارێک بۆ شارێکی دیکەبوو ئەوا واباشترە رێگە بدەیت ھەوای دەرەوە بێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەت، چونکە بڕێکی زیاتر ئۆکسجین لەگەڵ خۆی دەھێنێت و سوودی زیاتری بۆ شوفێر و سەرنشینان دەبێت.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 63340جار خوێندراوەتەوە |