ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن ماوەی زیاتر لە ١٥ کاتژمێر خۆیان بەدوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێکیان کێشیان زیاد دەکات .
ھۆکارەکانی زیاد بوونی کێش لە رەمەزانان بۆ ئەم ھۆکارانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە.
• بەردەوام بە لە خواردن و خواردنەوە بێ راوەستان، بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆژوو دەشکێنی تا دەگاتە پارشێۆ .
• کەمی جوولە و پاڵدانەوەی بەردەوام دوای رووژۆ شکاندن .
• خواردنی خۆراکێکی زۆر و دەرچوون لە ئاستی ئاسایی .
• خواردنی ئەو خۆراکانەی کالۆری زۆرە و چەوری زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کونافە، سەمبوسە و خواردنە سوورکراوەکان، بەتایبەتی لە درەنگانی شەو .
• چوونە داوەت و داوتکردنی خەڵک، چونکە گەر مرۆڤ داوەت بوو و یاخود کەسانی دیکەی داوەت کرد ئەوا خواردنی خۆشتر ئامادە دەکرێت و زیاتر دەخوات، ئەمانەش پڕیەتی لە کالۆری .
ی.ا
ئەم هەواڵە 82483جار خوێندراوەتەوە |