ZNA-هەولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری (مه‌حمود جوندی) كۆچی دوایی كرد. (مه‌حمود جوندی) له ساڵی 1945 له‌دایك بووه یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی میسر له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، دۆخی ته‌ندروستی ئاڵۆز بوو، له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته خه‌وێندرابوو، له‌ته‌مه‌نی (74) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. لەمبارەیەشەوە ئەشرەف زەکی، نەقیبی سەندیکای پیشە ھونەرییەکان لە میسڕ ڕای گەیاندووە، تەرمی مەحموود جندی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای (بحێرە) لە میسڕ بەخاک دەسپێردرێت، بۆ مەراسیمەکانی دیکەش، ئیستا لەگەڵ ئەحمەد جندی، دەرھێنەر و کوڕی مەحموود جندی لەپەیوەندی دان. مەحموود جندی، چەند دەیەیەکە لەنێو سینەمای میسڕیدا ناوێکی دیارە و لەگەڵ ھونەرمەندانی گەورەی میسری (فواد موھەندس، شریھان، عومەر حەریری، عادل ئیمام، حەسەن حوسنی و چەندان ھونەرمەندی ناسراوی دیکەی میسڕ) ڕۆڵی گێڕاوە. ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كان: (التوت والنبوت)، و(ناجی العلی)، و(حكایات الغریب)، و(المرشد)، و(اللعب مع الكبار)، و(واحد من الناس ) (أنا وأنت وبابا فی المشمش)، و(رحله السید أبو العلا البشری)، و(عصفور النار)، و(حلم الجنوبی)، و(حدیپ الصباح والمساو)، و(الشارع الجدید)، و(زیزینیا)، و(التوأم)، و(رمچان كریم)، و(ڤل الرئیس).
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad