ZNA-ههولێر
توێژەرێکی گەردوونناسی پێشبینی خۆی لە بارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بۆ رۆژنامەی ئیمارات ئەلیۆم خستۆتە روو.
رۆژنامە لەسەر زاری ئیبراھیم جەروان، توێژەرە لە زانستی گەردوون ناسی گواستویەتییەوە کە پێشبینی کردووە رۆژی دووشەممە٦-٥-٢٠١٩ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بێت.
ئەو گەردوونناسە روونیشیکردۆتەوە کە یەکە جارە دوای چوارساڵ کاتەکانی بەرۆژوو بوون بۆ ١٥ کاتژمێر کەمدەبێتەوە.
لە ئایینی ئیسلامدا لە دوو کاتدا مانگی رەمەزان دەچەسپێ، یەکەمیان بینینی مانگە لەشەوی ٢٩ ی مانگی شەعبان، دووەمیشیان تەواوکردنی مانگی شەعبانە بۆ سێ رۆژی تەواو.
ھەروەھا پێگەیەکی تایبەت بە کەشناسی جیھان پێشبینی کردووە کەشوھەوای شارەکانی ھەرێمی کوردستان لەمانگی رەمەزان فێنک دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرما لە نێوان ٢٤ تا ٣٩ پلەی گەرمی دەبێت.
ئەم هەواڵە 79819جار خوێندراوەتەوە |