ZNA- ھەولێر
نیسک لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی سووک و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە لەوانە: • ھێزی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دەیپارێیزی لەھەندێک نەخۆشی وەک ھەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان. • پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک دەکات و بەھێزی دەکات و دەیپارێزی لە لاوازی . • ددانی مرۆڤ بەھێز دەکات و رێگری لە کلۆربوون دەکات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان . • پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات . • نیسک کار دەکات لەسەر بەھێزکردن و چالاککردنی کۆئەندامی دەمار چونکە ڤیتامین بی لە خۆ دەگرێت. • نیسک یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس. • ھێزێکی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە کۆرپەلەی ناو سکی دەکات . • وات لێدەکات ھەست بە تێربوون بکەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی کێش. • نیسک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، چونکە توخمی ئاسن لە خۆ دەگرێت . • نیسک یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی ژەھری ناو لەش . • نیسک وا دەکات مرۆڤ میزی زیاتر بکات ئەمەش بۆ گورچیلەکان باشە. • نیسک پارێزگاری لە ھێزی چاو دەکات . • نیسک پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و پیربوون دوادەخات چونکە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت . • نیسک رێگری لە قەبزی دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە ھەرسی خراپ.
یاسین ئەحمەد
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad