ZNA- هەولێر دهرچهی ئاویی "بێڵ ماوس یان سپیلوەی" دامەزراوەیەکی ئاوییە، كه لە کاتی بەرزبوونەووەی ئاو لە نێو بەنداوەکان بەکاردێت و، کۆنترۆڵی ئاوی بەنداوەکە دەکات و رێرەوی ئاو دەگوازێتەوە لەڕێگەی دەمی "بێڵ ماوس"ەکەوە تا دەرچەکەی.
ئەم دەرچەیە کاتێک بەکاردێت کە ئاستی بەنداوەکە بەهۆی بارانبارین و لاوفاوەوە پڕدەبێت و، پێش ئەوەی ئاوی بەنداوەکە بگاتە ئاستی دیاریکراوی خۆی ئەم دەرچەیە کاری خۆی دەکات، ئەو ئاوە زیادەیە دەگوازێتەوە و سەرڕێژ دەکات، دەبێتە دڵنیایی سەلامەتی بۆ بەنداوەکە.
ئەم دەرچەیە بۆ ئەوە دروستکراوە تا بەنداوەکە لە کێشەی ئەندازیاری بپارێزێت، ئەگەر هاتوو بەنداوێک دەرچەی نەبوو، ئەوا ئەو بەنداوە لەکاتی پڕبوونی ئاستەکەی خۆی و هیچ دەرچەیەکی نەبێت ئەوە رەنگە بەنداوەکە وێرانبکات و دەروازەکانی بتەقێنیت.
ئەم هەواڵە 74272جار خوێندراوەتەوە |