ZNA- ھەولێر
پۆلیسی بەریتانیا ئافرەتێکی تەمەن ١٠٤ ساڵەی لە خانەی بەساڵاچوان دەستگیر کرد, لەگەڵ ئەوەی ئافرەتەکە ھیچ تاوانێکی نەکردبوو .
ئافرەتەکە ناوی ئان برۆکنبێروە و تەمەنی ١٠٤ ساڵە و لە ئێستادا لە خانەی بەساڵاچوان دەژیت ، ھەفتەی رابردوو لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی نووسیبووی" ھیوام وایە پۆلیس دەستگیرم بکات، چونکە من ھەرگیز پێشێلی یاسام نەکردووە و دەمەوێت ئەو حاڵەتە ببینم .
پۆلیسی بەریتانیا بڕیاریدا ئاواتی ئەو ئافرەتە بەدی بھێنێت و لەخانەی بەساڵاچوان دەستگیریان کرد و کەلەپچەیان کردە دەستی و تا ناو ئۆتۆمبێل بردیان .
لەکاتی دەستگیرکردنیشی تا بردنی بۆ ناو ئۆتۆمبێل ھەموو کارمەندانی خانەی بەساڵاچوان و پۆلیس لە پێکەنینیان خۆیان پێ رانەدەگیرا و زۆر دڵخۆش بوون بە ھێنانەدی ئاواتی خاتوو ئان .
دەربارەی ئەم حاڵەتەش ئان گووتی : رۆژێکی خۆش و سەرنج راکێش بوو، ھەرگیز پێشتر شتی وام نەبینیووە ، دواجار بینیم کەلەپچە کراوم و ھەستێکی سەیر بوو .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 69892جار خوێندراوەتەوە |