ZNA- ھەولێر
دوای ھێرشە تیرۆرستیەکەی سەر مزگەوتێکی شاری کرایست تچیرچ کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ٤٨ موسڵمان گەلی نیوزلەندا بەشێوەیەکی گشتی ھاوخەمی خۆی بۆ ئەم کارەساتە دەربڕی .
لە چەند رۆژی رابردوو ئەم وێنەیە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووتەوە، گوایە ئەم ئافرەتە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندایە و پارێزگاری لە مزگەوتێکی نیوزلەندا دەکات .
بەڵام لەراستیدا ئەم ئافرەتە پۆلیسێکی نیوزلەندییە و ناوی میشیل ئیڤانزە و یەکێکە لەو پۆلیسانە ئەرکی پاراستنی مزگەوتەکانی پێبەخشراوە .
ئیڤانز دەڵێت،پەیوەندیم بە ھێزەکانی پۆلیس کرد لە ساڵی ٢٠١٦ ، چونکە ئارەزووم دەکرد خزمەتی کۆمەڵگەی نیوزلەندی بکەم .
ئیڤانز گووتیشی : من شارەکەی خۆم خۆش دەوێت و دەمەوێت ژیانێکی ئاشتیانە بەسەر ببەم و ھەوڵدەدەم پارێزگاری لە کۆمەڵگەکەم بکەم .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 69421جار خوێندراوەتەوە |