ZNA- ھەولێر
ئەگەر یەکێکی لە بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن ئەوا پێویستە زۆر وریابی لە کاری رۆژانەی خۆت، چونکە تایبەتمەندییەکی تێدایە ھەموو نھێنیەکانت ئاشکرا دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای نیوز ، کۆمپانیای ئەپڵ لەناو مۆبایلەکەت تۆمارێکی تەواوی ھەیە بەو شوێنانەی پێشتر سەردانت کردووە و یا رۆژانە سەردانی دەکەیت.
بەپێی ئەو تایبەتمەندییە کۆمپانیای ئەپڵ دەزانێت تۆ لەکوێ دەژییت و لەکوێ کار دەکەیت و ھەروەھا جوولەی رۆژانەت چییە و روو لە کوێ دەکەیت و ئەم تایبەتمەندییە لەناو لیستێکە بەناوی (Significant Locations).
ھەروەھا ئەم تایبەتمەندییە رێگە بە کۆمپانیای ئەپڵ دەدات کە کاتی سەردانی کردنی شوێنەکان دیاری بکات و لەگەڵ ئەو ماوەیەی دەمێنیتەوە و ھەروەھا چەند کاتت پێویست بووە تا گەیشتوویەتە ئەو شوێنە و بە چ شێوەیەک چوویتە ئەم شوێنە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 74116جار خوێندراوەتەوە |