Z.N.A
بازاری چین ئەوەندە گەورەیە کە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر بەدەست بێنن ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ خەڵکی چین دروست دەکەن تا لەگەڵ خواستیان بگونجێت. کۆمپانیای کۆریای هیوندای بۆ ساڵی 2019 ئۆتۆمبێلی بەرزی سانتافی بە دیزاینێکی تایبەت دروست کردووە کە خواستی خەڵکی چین بەم شێوەیەیە. کۆمپانیای ناوبراو دیزاینی پێش سانتافی زۆر دەست کرای نەکردووە بەڵام لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە گۆرانکاری زۆر کراوە و شێوازێکی تر بەکار هاتووە، هەروەها جامەکەی پشتەوەی ناو سندوقەکەی دەکرێتەوە و ئیگزۆزەکەی کردۆتە دوو دانە و لە هەر دوولا لولەی ئیگزۆزی هەیە و قیاسی ئەم ئۆتۆمبێلە 16 سانتی درێژ کراوە لەسەر خواستی خەڵکی چین تا بتوانرێت 7 کەس هەڵگرێت. لەم مۆدیلە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای هیوندای کە پەنجەمۆرە بەکارهاتووە تاکوو بتوانرێت تەنها بە پەنجەمۆر ئۆتۆمبێلەکە کار بکات بە بێ هیچ سویچ و دوگمەیەک هەروەها سیستەمی Baidu Duer AI دانراوە تا شوفێری ئۆتۆمبێل هەر کەسێک یاخود شتێک لە پشتەوەی ئۆتۆمبێل بێت کە توانای بینینی لە کامێرای دواوە نەبێت ئاگادار بکرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad