Z.N.A
لە دوایین ریزبەندی باشترین ووڵاتەکانی جیهان کە لە کۆلێژی پێنسیلوانیای ئەمریکا رایانگەیاند ووڵاتی سویس توانی بە باشترین ووڵاتی جیهان دیاری بکرێت. ئەم کۆلێژە بە هاوکاری وای ئەند ئار باشترین ووڵاتیان دەست نیشان کرد کە ٨٠ ووڵات لەم ریزبەندیە ناویان هاتبوو ئەمەش بە چەند هۆکارێک ئەو ریزبەندیە دیاری کراوە وەکوو رەزامەندی خەڵک لە ژیان و داهاتەکان، سیاسەت، رەخساندنی هەلی کار و گەشت و گوزار. سویس ٨.٥ ملیۆن کەسە بە سەرچاوەی داهاتی ناوخۆیی ٦٧٨.٩ ملیار دۆلار ساڵانە و داهاتی ٦٢هەزار و سەد و بیست و پێنج دۆلار بۆ هەر تاکێک ساڵانە توانی بۆ سێ یەم ساڵی بەردەوام باشترین ووڵات دەست نیشان بکرێت. دوای سویس ووڵاتی ژاپۆن، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، سوید، ئوسترالیا، ئەمریکا، نەرویژ و فەرەنسا دێن. باشترین ووڵاتی ئاسیا پاش ژاپۆن ئەندەنوسیا دێت لە ریزبەندی ١٥ یەمین و چین یش ١٦ ەهەمینە ووڵاتە. ئیمارات ٢٣ یەمین ووڵاتە و رووسیا ٢٤ و قەتەر سی و یەکەمین و عەرەبستانی سعودی سی و دوو و تورکیا سی و چوارەمین ووڵات دیاری کرا. عێراق بە دوایین ووڵات دانرا ٨٠ هەمین ووڵات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad