ZNA-ههولێر لاوێکی تەمەن بیست و یەک ساڵ وێنەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی دروست دەکات لە سەر دارێک بە بزمار و داو دەی نەخشێنێت، نزیکەی ٣٠٠ بزماری تێچووە.
رەقیب رەشید موستەفا،ئەو گەنجەی تابلوکەی دورستکردوە بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وێنەیەکم دیزاین کردوە لە سەر لەوحەیەکی دار بە بزمارە و داو نەخشاندوە، سەرەتا بە پێنوس دەستم بە وێنە کێشان کرد، تا وای لێھات کە بتوانم وێنە بکێشم بە شێوەیەکی باش، دواتر ویستم کارێک بکەم کە ئاسان نەبێت و کەم کەسیش بتوانن بەم شێوەیە وێنە دروست بکەن لە سەر لەوحەیەکی دار لە جێگەی بەکارھێانانی کاغەز.
ئەو گەنجە گووتی: سەرەتا بە پێنوسی دار دیزابینم کردووە و دواتر بزمارم بە کار ھێاناوە، نزیکەی ٣٠٠ بزمارم تێیدا بەکارھێاناوە، وە بە داوی رەش نەخشاندومە، نزیکەی ١٢ رۆژ کارم تێیدا کردووە و کارەکەم تەواو بووە.
ھەروەھا رەقیب رەشید گووتی: ئەم وێنەیەم لە خۆشەویستیم بۆ جەنابی سەرۆک دروست کردووە، من ئەم وێنەیەی دەکەمە دیاری بۆ جەنابی سەرۆک، دەینێرم بۆ بارەگای سەرۆک بارزانی ، بە ھیوام کە بگات بە دەستی جەنابی سەرۆک.
رەقیب رەشید موستەفا، تەمەن ٢١سال خەلکی ناحیەی ئەتروشی سەر بە پارێزگای دھۆک، قوتابیە لە کۆلێژی تەکنیکی شیخان لە بەشی تەندروستی و کۆمەل، ھیچ خۆلێکی نە کردووە لە سەر وێنەکێشان و ھیچ بروانامەیەکیشی لەو بوارەد نیە تەھا وەک بەھرەیەک ھەیەتی، ھەستاوە بەدروستکردنی وێنەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بزمار.
رێباز یونس
ئەم هەواڵە 79666جار خوێندراوەتەوە |