ZNA – ھەولێر
وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر دواکەوتنی قیرتاوکردنی شەقامێکی گشتی و خراپی ئەو شەقامە چەند ھاوڵاتیەکی جەزائیری لە شەقامی سەرەکی پەتاتە و پیاز دەچێنن .
بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی بغلیە لە ولایەتی بومرداس لە باکووری جەزائیر وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر قیرتاونەکردنی شەقامەکەیان ھەستان بە کێڵانی شەقامەکە و پەتاتە و پیازیان تێدا چاند.
شەقامەکە درێژییەکەی ٢٠٠ مەترە و بارودۆخی شەقامەکە بۆ ھاتوچۆکردن زۆر خراپە.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە| ماڵپەڕی المراقبون
ئەم هەواڵە 73882جار خوێندراوەتەوە |