ZNA- ھەولێر
لە تاوانێکی بێ وێنەدا قوتابییەک مامۆستایەکی چاودێری کوشت دوای ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکان قۆپیەی لێ گرت.
قوتابیەکی تورک لە زانکۆ کانکایا لە ئەنقەرە توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کچی کوشت دوای ئەوەی لەکاتی تاقیکردنەوەکان قۆپیەی لێ گرتبوو .
قوتابیەکە ناوی ئیسماعیلە و ئەو کچەی کوژراوە ناوی سیرین دامار زەینەلە و ئەم تاوانەش لە رۆژی ٢ کانوونی دووەمی ئەم ساڵ روویداوە.
قوتابیەکە دوای ئەوەی قۆپیەی لێ دەگیرێت رووبەرووی سزا دەبێتەوە، لەبەر ئەمە بۆ رۆژی دواتر بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر مامۆستایەکە و دواتر بە دەمانچەی باوکی (ئەفسەرێکی پۆلیسی خانەنشینە) مامۆستاکە دەکوژێت.
بەھۆی ئەم تاوانە زانکۆی کانکایا بۆ ماوەی سێ رۆژ تاقیکردنەوەکانی راگرت.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 78184جار خوێندراوەتەوە |