ZNA-هەولێر تیمێكی بۆ رزگاركردنی مەڕەكە سەردانی ئەو شوێنە دەكەن
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند: مەڕێك چەند رۆژێكە لە بەرزاییەكانی گەلی عەلی بەگ لە دەڤەری سۆران گیری خواردووە، تیمێكی بەرگری شارستانیش بۆ رزگاركردنی مەڕەكە سەردانی ئەو شوێنە دەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند: دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكرایەوە كە مەڕێك لە گەلی عەلی بەگ گیری خواردووە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران تیمێكی رزگاركردن سەردانی شوێنەكەی كرد و گەڕان و پشكنین كرا، بەڵام ھیچ مەڕێك لەو شوێنە نەبینرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، داوا لە دانیشتووانی ناوچەكە دەكات، ھەركەسێك مەڕەكەی بینی پەیوەندییان پێوە بكات بۆ ئەوەی تیمەكانیان بۆ رزگاركردن بگەنە و ئەو شوێنە.
پێشتر لە 25/12/2018 شوانێك بەھۆی كەوتن لە شاخ لەو شوێنە گیانی لەدەستدا.
ئەم هەواڵە 76468جار خوێندراوەتەوە |