ZNA – ھەولێر
لە تاوانێکی جەرگ بڕدا پزیشکێک لە شەوی سەری ساڵی نوێ ھاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی دەکوژێت.
بەپێی ھەواڵێکی پێگە ئەلیکترۆنیەکانی میسر ، پزیشکێک لەسەری ساڵی نوێ خێزانەکەی و ھەرسێ منداڵەکەی بە چەقۆ کووشتووە.
لەھەواڵەکە ھاتووە، لەسەرەتا پزیشکەکە گووتوویەتی کاتێک چوومەوە ماڵەوە بینیم خێزانەکەم و ھەر سێ منداڵم کوژراون، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پزیشکەکە خۆی ئەم کارەی ئەنجامداوە.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پزیشکەکە دانی بەوە داناوە کە بەردەوام لەگەڵ ھاوژینەکەی (ئەویش پزیشکە) کێشەیان ھەبووە و ئەم جارە کێشە گەورە بووە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 87997جار خوێندراوەتەوە |