ZNA – ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانتاران لەسەرتاسەری جیھان پاسەوانی تایبەتیان ھەیە و دەیانپارێزێت لەکاتی کێشەکان بەڵام کچە پەرلەمانتارێک لەلایەن چەند کەسێکەوە زۆر بەخراپی لێی دەدرێت.
دیناگۆل تاسۆڤا کچە پەلەمانتارێکی کازاخستانە لە چەند روژی رابردوو لە لایەن چەند پیاوێکەوە ھێرشی کراوەتە سەر و زۆر بە خراپی لێیانداوە.
تاسۆڤا لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام رایگەیاندوە : دوای بەشداری کردنم لە نمایشێکی جلوبەرگ لە شاری ئەستانا لەلایەن چەند پیاوێکەوە ھێرشم کراوەتە سەر و لێیانداوم.
تاسۆڤا راشیگەیاندوە، پیاوەکان پێیان گووتم تۆ متمانەی گەلت بەدەستھێناوە چۆن دەبێت جلوبەرگی نەشیاو بپۆشیت.
ئەوەی جێگەی باسە دیناگۆل تاسۆڤا جگە لەوەی ئەندامی پەرلەمانی وڵاتی کازاخستانە لەھەمانکاتیش یەکێکە لە نمایشکارە بەناوبانگەکانی جلوبەرگ لەم وڵاتە.
ی.ا
ئەم هەواڵە 76492جار خوێندراوەتەوە |