ZNA – هەولێر
باوکێک کچە تەمەن 17 ساڵانەكەی خۆی بە زیادکردنی ئاشکرا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەفرۆشێت و ژمارەیەک وێنەی كچەكەشی بڵاو دەکاتەوە.
کچەكە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، خەڵكی وڵاتی باشووری سوودانە، هەروەها درێژیی باڵای 210 سانتیمەترە و لەلایەن باوکییەوە، لەزیادکردنێکی ئاشکرا بە 500 مانگا و سێ ئۆتۆمبێل و 10 هەزار دۆلار فرۆشرا.
کڕیارەکەی ئێلیزابێس نیالۆنگ نگۆگ، ناوی کۆک ئالاتە و بازرگانێکی باشووری سوودانە، ئەو بازرگانە 30 ساڵ لە کچەکە گەورەترە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کچەکەی لە باوکی کڕی و کردییە هاوسەری نۆیەمی خۆی.
یەكێك لە و پێنج كەسەی كە ویستی كڕینی ئەو كچەیان هەبوو، جێگری پارێزگاری شاری بەحیراتی ڕۆژهەڵات بوو، ناوی (دێڤید مایوم) ه و 250 مانگای دا لەبرامبەر ئەو كچە، دێڤید قسەی بۆ رادیۆیەكی ناوەخۆی وڵاتەكەی كرد و گوتی: من دەزانم ئەو خێزانە چۆنن چونكە دراوسێ بووین.
فرۆشتنی کچەکە بووەتە هۆی ناڕەزایی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داواشیان لە كۆمپانیای فەیسبوك كرد ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر ئەم جۆرە فرۆشتنە،
و/جەنگاوەر
س/یۆرۆنیوز
ئەم هەواڵە 76498جار خوێندراوەتەوە |