ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە پیشەی مامۆستایەتی پیشەیەکی پیرۆزە و ئەرکی مامۆستا ئەوەیە منداڵان بە باشترین شێوە پەروەردە بکات ، بەڵام ھەندێک جار کارەکە پێچەوانە دەبێتەوە و مامۆستایەکە دەبێتە کەسێکی لادەر.
ستیڤانی بیتەرسۆن مامۆستایەکی کچی ئەمەریکیە و تەمەنی ٢٧ ساڵە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ولایەتی فلۆریدای ئەمەریکی کاردەکات ولە ئێستادا دەستگیر کراوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی .
ستیڤانی لەلایەن پۆلیسی ولایەتی فلۆریدا دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ یەکێک لە قوتابیەکانی خۆی ھەیە و تەمەنی کوڕەکە تەنھا ١٤ ساڵە.
ئەم پەیوەندییە ئەو کاتە ئاشکرابوو کاتێک کوڕەکە لەلای دایکی باسی پەیوەندییەکە دەکات و دایکیشی پۆلیسی لێ ئاگادار دەکاتەوە .
لە ئێستادا ستیڤانی دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کەسێکی ھەرزەکار و بەپێی یاسای ئەمەریکا لەوانەیە لە نێوان ٥ – ١٠ ساڵ زیندانی بکرێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە| پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 90475جار خوێندراوەتەوە |