ZNA - ھەولێر
سەراب دەمیر کچێکی تەمەن بیست و چوار ساڵەیە خەڵکی ناوچەی رۆژھەڵاتی تورکیایە بەھۆی بەرزی باڵاکەی لەماڵەوە دەرکراوە .
سەراب دەڵێت ، دوای ئەوەی باوکم زیندانی کرا , دایکم جارێکی دیکە شوویکردەوە و زڕباوکم بەھۆی بەرزی باڵاکەم لەماڵەوە دەریکردم.
سەراب گووتیشی : نەخۆشییەکی دەگمەنم ھەیە و ھۆرمۆنەکانی لەشم کێشەیان بۆ دروست کردووم و بەردەوام باڵام بەرز دەبێت.
سەراب ئاماژە بەوە دەدات , داوا لە دەسەڵاتداران دەکەم چارەیەکم بۆ بدۆزنەوە چونکە کەس ئامادە نییە کارێکم بداتی بە ھۆی بەرزی باڵاکەم و لە ئێستاشدا لەسەر شەقامەکان دەخەوم .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 87481جار خوێندراوەتەوە |