ZNA - ھەولێر
شەیما قاسم شاجوانی پێشووتری عێراق دەڵێت ، ھەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و پێم گوتراوە دوای تارا فارس نۆرەی تۆیە .
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی شەیما قاسم رایگەیاند : لەرێگەی ھەندێک ئەکاونتی ئەلیکترۆنی ھەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و ھەروەھا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بریکاری کاروبارەکانم کراوە بەوەی ئەم جارە نۆرەی کوشتنی شەیما قاسمە.
ھەروەھا دەڵێت ، لێکۆڵینەوەکان زۆر بە سستی لە عێراق بەڕێوەدەچن و دەسەڵاتدارانی عێراق کەمتەرخەمن لە دەستگیرکردنی بکوژانی کەسانی ناودار , بۆ نموونە پێویست بوو ئەنجامی توێکاری پزیشکی کوشتنی پسپۆڕی جوانکاری رەفیف یاسری لە ماوەی ١٠ دەربچێت ، بەڵام دوای ٥٥ رۆژ ھیچ ئەنجامێک نەبوو.
لە ئێستادا شەیما قاسم لە ترسی کوشتن عێراقی جێھێشتووە و روویکردۆتە وڵاتی ئوردن.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سۆمەرییە نیوز
ئەم هەواڵە 83953جار خوێندراوەتەوە |