ZNA- هه‌ولێر سینان عه‌زاوی، هونه‌رمه‌ندی عێراقی، پاش دیداری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "سه‌در ئاماژه‌ی به رۆڵی كازم ساهر كردووه‌و پێشنیازێكی خستووه‌ته به‌رده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی نیشتمانی له مووسڵ بكات".
عه‌زاوی ده‌ڵێت: "له كاتی گفتوگۆكردنم له‌گه‌ڵه‌ڵ موقته‌دا سه‌در باسی كازم ساهری كردووه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی به سروودی (سلام عليك على رافديك عراق القيم) ده‌ربڕیوه‌و به سروودی نیشتمانی ناوی بردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌در ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه میوانداریی كازم ساهر بكات له عێراق و هه‌رچی پێویسته له پاڵپشتی لۆجیستی و ئه‌منی پێشكه‌شی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی نیشتمانی له‌سه‌ر خاكی مووسڵ بكات دوای رزگاركردنی، منی راسپاردووه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌م ئێستا منیش خه‌ریكی ئه‌و كاره‌م".
عه‌زاوی یه‌كێك له‌وانه‌یه داوای گۆڕینی سروودی نیشتمانی عێراق ده‌كات و داوای له هه‌وادارانی كردووه له‌و رووه‌وه پاڵپشتی بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 89458جار خوێندراوەتەوە |