ZNA- ھەولێر
لە شاری کەرکوک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی برایەک خوشکە تەمەن ١٥ ساڵانەکەی خۆی بە فیشەک دەکوژێت و دواتریش خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.
ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوک و لە نزیک مزگەوتی (شەھید ڕەمزی) کچێک بە ناوی(س،ع،س) کە لەدایکبووی ٢٠٠٣یە لە لایەن براکەیەوە بە ناوی (ع،ع،س) کە لەدایکبووی ٢٠٠١ کە کوژرا.
دواتر بکوژەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دۆمیز دەکات و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و بە گوتەی بکوژەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خوشکە تەمەن ١٥ ساڵانەکەی خۆی کوشتووە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 87988جار خوێندراوەتەوە |