ZNA- ھەولێر
لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ، لە چەند رۆژی داھاتوو پلەکانی گەرما لەھەرێمی کوردستان دادەبەزێت
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ ١٩ی ئابی ٢٠١٨ پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە لەسەرجەم ھەرێمی کوردستان دادەبەزێت بۆ خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزان ھاتووە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز بەراورد بەڕۆژانی سەرەتای ھەفتە، پلەی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە بەجۆرێک، پلەکانی گەرما لەپارێزگای ھەولێر ٤٢ پلە دەبێت و لەسلێمانی ٣٩ پلەو دھۆک ٣٩ پلەو ھەڵەبجەش ٤١ پلە دەبێت.
ماوەی دوو ھەفتەیە پلەکانی گەرما لەشەواندا بەبەراورد بەڕۆژ سێ تا پێنج پلە نزمدەبێتەوە، ئەمەش بەھۆی کورتبوونی ماوەی ڕۆژەوە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 84364جار خوێندراوەتەوە |