ZNA-ههولێر
بەپێی ھەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، رۆژی شەممە ١١/٨/٢٠١٨، فەرمانبەرێکی تەمەن ٢٩ ساڵیی ھێڵی ئاسمانیی ئەلاسکا ئەمریکایە و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی مەدەنیی ھێڵەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سیاتل بەبێ رێپێدانی فڕین، فڕاندووە.
دوای رفاندنی فڕۆکەکە، دوو فڕۆکەی جەنگیی F١٥ بە دوای کەوتوون و ھەوڵی وەستاندنیان داوە، بەڵام رفێنەرەکە فڕۆکەکەی خستووەتە خوارەوە، کە تەنیا خۆی تێیدا بووە.
پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاندووە، رووداوەکە پەیوەندیی بە تیرۆرەوە نەبووە و ئەو کەسە حەزی لە خۆکوشتن بووە و دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی، گیانی لەدەست داوە.
ئەم هەواڵە 85582جار خوێندراوەتەوە |