ZNA- ھەولێر
لە یەکێک لەو رووداوانەی رای گشتی وڵاتی رووسیای ھەژاند ، سێ خوشک بە یەکەوە باوکی خۆیان کووشتووە .
کچەکان بریتین لە (خاتشوریان ١٩ ساڵ) ، (ئەنجلینا ١٨ ساڵ ) ، و (ماریا ١٧ ساڵ ) بەیەکەوەش ئەو کارەیان ئەنجامداوە و دانیشیان ناوە بە تاوانەکەیان و گووتوویانە پەشیمانیش نین لەم کارەی کردویانە .
پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکان بۆی دەرکەوتووە کە میخائیلی باوکی ئەو کچانە کەسێکی زۆر دڵ رەق بووە و بەردەوام توندوتیژی بەرامبەر کچەکانی بەکارھێناوە و دەستدرێژی کردۆتە سەریان .
دراوسێیەکانی ئەم ماڵە دەڵێن , میخائیل خۆی وا دەردەخست کە کەسێکی باشە ، بەڵام بەردەوام بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکەی و منداڵەکانی دەکرد و پار ساڵیش خێزانەکەی لەگەڵ کوڕەکەی ھەڵاتن و جارێکی دیکە نەگەڕانەوە.
ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە یەکێک لە کچەکان دوای ئەوەی باوکی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر , ھەوڵیداوە خۆی بکوژێت , بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە رزگارکراوە و باوکەکەش گووتوویەتی کە بەھەڵە دەرمانی خواردوە .
میخائیل خاشاتووریان یەکێک بووە لە ئەندامانی باندەکانی مافیا و ئەمەش وای کردوە ھەندێک کاری بۆ بچێتە سەر و بەدوور بێت لە ھەندێک رێکاری یاسایی.
کچەکان دەڵێن لە شەوی تاوانەکە باوکمان بە سەرخۆشی ھاتەوە ماڵەوە و ھەڕەشەی لێدەکردین , ئێمەش بە ھەر سێکمان پەلامارمان دا و کوشتمان و پەشیمانیش نین لەو کارەی کردوومانە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سایتی العربیە
ئەم هەواڵە 97204جار خوێندراوەتەوە |