ZNA- ھەولێر
زانایانی فەلەکناسی لە دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی (ناسا) ئەو دەنگەیانە تۆمار کرد کە لە خۆرەوە دەردەچێت .
لەمبارەیەوە ئەلیکس یۆنگ بەڕێوەبەری بەشی فیزیا لە ناسا دەڵێت ، لە کاتی جولەی ھەر تەنێک , شەپۆڵەکانی دەنگ جولە دەکەن و ئەمەش لەسەر خۆر جێ بەجێ دەبێت .
ناسا ئەو دەنگانەی بڵاوکردۆتەوە کە لە خۆرەوە دەردەچن و وەک دەنگی کەشتیەک وایە کە لە دوورەوە دێت .
دامەزراوەی ناسا ماوەی ٢٠ ساڵە ئەو دەنگانە کۆدەکاتەوە کە لە بەرگی خۆرەوە دەردەچن و پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر گەیشتنە ئەو دەنگەی کە لەخۆرەوە دەردەچێت .
ھەروەھا یۆنگ رایگەیاند : ئەو شەپۆڵە دەنگیانەی لە خۆرەوە دەردەچن یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی لە ناخی خۆر تێبگەین ، چونکە لە توانامان نییە زۆر لەخۆر نزیک ببینەوە , لەبەر ئەمە پەنا دەبەینە بەر دەنگ بۆ تێگەیشتن لە خۆر .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 92833جار خوێندراوەتەوە |