ZNA - ھەولێر
زانایانی فەلەکناسی لە وڵاتی سعودییە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکرد .
ئیبراھیم ئەلجەروان بەڕێوەبەری فەرمانگەی فەلەکناسی وڵاتی سعودییە رایگەیاند : بەپێی پێشبینیەکان ئەم مانگە واتا (زی قەعدە) ٣٠ رۆژ دەبێت .
ئەلجەروان گووتیشی : بەھۆی ئەوەی رۆژی ١١ ی مانگی ئاب ئاسمان ھەور دەبێت لەبەر ھەندێ ئەستەمە لەم رۆژە مانگ ببیندرێت و ئەم رۆژەی تەواو کەری مانگی زی قەعدە دەبێت .
ھەروەھا راشیگەیاند : رۆژی ١٢ ی ئاب دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی زی حجە و بەم شێوەیەش رۆژی ٢٢ ئاب دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 108526جار خوێندراوەتەوە |