ZNA – ھەولێر
لە رووداوێکی ناخۆش و ناخ ھەژێندا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دایکێک ئەشکەنجەی کچە ساواکەی دەدات و ھەوڵدەدات بیخنکێنێت .
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن گرتە ڤیدیۆییەکە لە وڵاتی سعودیە بڵاوبووتەوە کە تێیدا ئافرەتێک بەشێوەیەکی زۆر بێ بەزەییانە ئەشکەنجەی کچە ساواکەی دەدات و لە دیمەنێکدا ھەوڵدەدات بیخنکێنێت .
دەسەڵاتدارانی سعودیە داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی دژی توندتیژی خێزانی کردوە بە خێراترین کات ئەم ئافرەتە بدۆزنەوە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 103477جار خوێندراوەتەوە |