ZNA- ھەولێر
وا دیارە دیاردەی تەقەی خۆشی تەنھا لە کۆمەڵگەی ئێمە نەبووتە بەڵا ، بەڵکو لە ھەندێک شوێنی دیکەش دەبێتە مایەی مەرگەسات بۆ خەڵکی .
رامز داود گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵەیە و خەڵکی کەرتی غەززەی فەلەستینە ئەم ساڵ قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد و نمرەیەکی بەرزی بەدەستھێنا.
ھاوڕێکان و کەسوکاری رامز بە بۆنەی دەرچوونی ئاھەنگیان سازکرد و لەم ئاھەنگە تەقەی بەناو خۆشی کرا و گولەیەکیان بەر سەری رامز دەکەوێت و ھەر لە ئاھەنگەکە گیانی لەدەستدا .
بەم شێوەیەیە ئاھەنگی دەرچوونی بووە ماتەم بۆ خانەوادەکەی و ھاوڕێکانی و لەبری چوونی بۆ زانکۆ کۆتایی بە ژیانی ھات.
ئەوەی جێگەی باسە لە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی ئامادەیی لە کەرتی غەززە جگە لە کوژرانی رامز سێ کچی دیکەش بە ھۆی تەقەی بەناو خۆشییەوە بریندرابوون .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 89326جار خوێندراوەتەوە |