ZNA- هەولێر
توانەوەی قیلی جادەکانی ئوسترالیا، شۆفێرەکانی ناچار کرد بارهەڵگرەکانیان جێبهێڵن که لەناو قیلی جادەدا رۆچووبوون.
بەپێی راپۆرتەکان، ٥٠بارهەڵگر له ویلایەتی "کۆینزلەند" تووشی ئەم حاڵەته بوونه.
"جۆ پارۆنیلا" یەکێک له شارەوانانی ناوچەکه رایگەیاند: "تاکو ئێستا شتی وام نەبینیوه. دوێنێ راپۆرتەکان بڵاوکرانەوە، سەرسوڕهێنەر بوو."
دەگوترێت، هۆکاری ئەمه، گۆڕانکاریی کەش و هەوا بووه و جادەکان چاک کراونەتەوه.
"دێبۆرا ستەیسی" یەکێکی دیکه له شارەوانانی ناوچەکه دەڵێت: "رێژەیەکی زۆر قیل تواوەتەوه و بووەته هۆی لەکار کەوتنی ئۆتۆمبێلەکان. دوای چەند رۆژ هەوای سارد و باراناوی، لەناکاو کەش گەرم داهات.
قیلی تواوەی رووی جادەکان هەندێک زەرەر و زیانی به جادەکان گەیاندووه.
بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوه و گەیاندنی ویلایەتی کوینزلەند گوتوویەتی، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو دەکرێنەوه.
BBC
ئەم هەواڵە 94942جار خوێندراوەتەوە |