ZNA – ھەولێر
لەیەکێک لە رووداوە ناخۆشەکان کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنا .
کچەکە خەڵکی وڵاتی میسرە و دوو رۆژ لەمەوبەر لە وێستگەی میترۆی ئەو وڵاتە خۆی ھەڵدەداتە بەردەم شەمەندەفەرێک و کۆتایی بە ژیانی ھێنا .
لەمبارەیەوە پۆلیسی میسر رایگەیاند : کچەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و ماوەیەکە بەھۆی کۆچی دوایی دایکی و مامەڵەی خراپی برایەکانی لەگەڵی تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ ھاتووە و لەبەر ئەمە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 95101جار خوێندراوەتەوە |