ZNA- هەولێر
ژنێک که له بەرادی گۆڕستانێک له ئەفریقای باشوور هەڵگیرابوو، زیندوو بۆوه و ئێستا له له نەخۆشخانه تەندروستیی بەرەو باشی دەچێت.
تەرمی ئەم ژنه دوای رووداوێکی هاتوچۆ لەلایەن پزیشکانەوه مردنەکەی سەلمێندرا و رەوانەی گۆڕستانی "کارڵتۆن ویل" له پارێزگای "گائوتەگ"ی ئەفریقای باشوور کرا.
بەڵام کاتێک یەکێک له کارمەندانی گۆڕستانەکه بۆ چاودێریی تەرمەکان سەردانی بەڕادی کردبوو، دیتبووی ئەم ژنه هەناسه دەکێشێت.
ئەم ژنه که ناوی ئاشکرا نەکراوه، به فەرمانی بەرپرسانی دادوەری بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانه کرا.
له رووداوەکەدا که رۆژی یەکشەممەی رابردوو رووی دابوو، جگه له ئەم ژنه، دوو کەسی دیکەش کوژرابوون.
ئەمه یەکەم حاڵەتی لەمجۆره له جیهان نەبووه و له سەرەتای ئەمساڵیش زیندانییەک له ئیسپانیا، چەند سەعاتێک دوای پەسەند کردنی مردنی لەلایەن پزیشکانەوه، زیندوو بۆوه.
حەوت ساڵ لەمەوبەریش پیاوێکی ٥٠ساڵه له بەڕادی گۆڕستانی "کەیپی رۆژهەڵات"ی ئەفریقای باشوور به هاوار هاوار زیندوو ببۆوه.
BBC
ئەم هەواڵە 90448جار خوێندراوەتەوە |