ZNA- هەولێر
کڵاوی "ناپلیۆن بۆناپارت" که دەگوترێت له شەڕی "واتێرلۆ" و شکستی سوپای ئیمپراتۆریی فەرەنسا بەجێماوه، بڕیاره ئەمڕۆ له شاری "لیۆن"ی فەرەنسا بخرێته مەزاد.
ئەم کڵاوه له دوولا لەبەریەک کێشراوه، دیارترین هێمای ئیمپراتۆری فەرەنسا له سەدەی نۆزدیەم بوو.
پێشبینی دەکرێت ئەم کڵاوه لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٠هەزار دۆلار بفرۆشرێت.
چوار ساڵ پێش، کڵاوێکی هاوشێوەی ئەم کڵاوه که نوێتر مابۆوه، به زیاتر له ٢ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
ئەم دوو کڵاوه، یەکێک لەم نۆزده کڵاون که له ناپلیۆن جێماوه. دەگوترێت ناپلیۆن له ماوەی حوکمڕانییەکەیدا زیاتر له ١٢٠کڵاوی لەم شێوەیەی هەبووه.
ناپلیۆن ئەم کڵاوه دوو گوێیانەی به لاری لەسەر دەنا بۆ ئەوەی له شەڕەکان بناسرێتەوه و لەجیاتی ئەوەی گوێیەکانی یەکێک بکەوێته پێش و ئەوی دیکەی بکەوێته پشتەوه، بەسەر هەردوو شانیدا دەڕوانی.
شێوازی جلپۆشینی ناپلیۆن، هەمیشه سەرنجی کۆکەرەوانی شته نایابەکانی راکێشاوه، لەوانه چاکێته بەناوبانگەکەی که له شڕی واتێرلۆ لەبەری بوو و له ساڵی ١٨٣٧ـەوه بەشێک له کۆمەڵەی کەلوپەلەکانی پاشایی بریتانیایه.
BBC
ئەم هەواڵە 88396جار خوێندراوەتەوە |